سعودیە پلانێکى جیاوازى بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى گۆڕانى ئاووهەوا ڕاگەیاند

لەڕێی پرۆژەیەکى 190 ملیار دۆلارییەوە

جێنشینى سعودیە ڕایگەیاند، وڵاتەکەى دەیەوێت تاوەکو ساڵى 2060 بگاتە ئاستى سفر لە دەردانى کاربۆن، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەیەکى 190 ملیار دۆلارى ڕاگەیاندووە.

محەمەد بن سەلمان، جێنشینى سعودیە لە پەیامێکدا ئاماژەى بەوەکرد، دەستپێشخەرییەکیان ڕایگەیاندووە، بۆ ئەوەى تاوەکو ساڵى 2030 بە بڕى 278 تۆنى ساڵانە دەردانى کاربۆن کەمبکەنەوە.

پەیامەکەى محەمەد بن سەلمان لەکاتى کردنەوەى “لوتکەى دەستپێشخەریی سەوزى سعودیە” بوو، کە لە ریاز بەڕێوەچوو بە مەبەستى خێراکردنى هەنگاوەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى گۆڕانى ئاووهەوا.

لەو دەستپێشخەرییەدا، پرۆژەی یەکەم بە بەهاى 190 ملیار دۆلار ڕاگەیەندراوە، لە هەنگاوى یەکەمیدا 10 ملیار درەخت دەچێندرێن.

ئەوە لەکاتێکدا، وڵاتانى بەشدار لە ڕێککەوتنى پاریس پلانیان هەیە بگەن بە سفر لە دەردانى کاربۆن تاوەکو ساڵى 2050، بەڵام دیارە سعودیە پلانەکەى جیاوازترە لە ڕێککەوتنى پاریس.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.53  $0.76  1.03%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.18  $1.08  1.54%  
زێڕ 
$2,718.20  $43.30  1.62%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.47  $0.43  1.53%  
گازی سروشتی  
$3.12  $0.217  6.50%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0016  0.08%  
ئەلەمنیۆم 
$2,614.25  $13.25  0.50%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0014  0.06%