عێراق سێیەم گەورە کڕیاری میوە و سەوزەواتی تورکیایە

تورکیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە

عێراق سێیەم گەورە کڕیاری میوە و سەزەواتی تورکیایە، بە بەهای 145 ملیۆن دۆلار لەماوەی نۆ مانگدا ئەو بەرهەمانەی کڕیوە.

کۆمەڵەى هەناردەکارانى میوە و سەوزەواتی تورکیا  ئاشکرایکردووە، لەماوەى نۆ مانگى سەرەتاى ئەمساڵ هەناردەى میوە و سەوزەواتى تورکیا بەڕێژەى 23% زیادیکردووە.

بەهاکەى هەناردەکردنەکەش، یەک ملیار و 470 ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا هەمان ماوەى ساڵى ڕابردوو یەک ملیار و 198 ملیۆن دۆلار بووە.

هارتین ئۆشاک، سەرۆکى کۆمەڵەى هەناردەکارانى میوە و سەوزەواتى تورکیا باسی لەوەکردووە، بە 200 ملیۆن دۆلار، ئەڵمانیا ڕیزبەندی یەکەمى گرتووە لە هاوردەکردنى ئەو بەرهەمانەوە.

دەشڵێت، لە ڕیزبەندی سێیەمدا دوای ئەمریکا، عێراق بە بەهاى 145 ملیۆن دۆلار لەو ماوەیەدا، میوە و سەوزەواتى لە تورکیا کڕیوە.

هاوکات، دوێنێ، محەمەد موش، وەزیرى بازرگانیی تورکیا لە تویتەرى خۆیەوە بڵاویکردەوە، “بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا تورکیا بتوانێت زیاتر لە 1%ى هەناردەى جیهان تۆمار بکات”.

https://twitter.com/mehmedmus/status/1450354107470974977

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$71.00  $0.27  0.38%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.46  $0.25  0.37%  
زێڕ 
$2,786.60  $5.50  0.20%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.39  $0.66  2.15%  
گازی سروشتی  
$2.36  $0.009  0.38%  
گازۆلین 
$1.96  $0.0069  0.35%  
ئەلەمنیۆم 
$2,649.00  $12.25  0.46%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.14  $0.0103  0.48%