ژوورى بازرگانى و پیشەسازیی سلێمانى باس لە ئاستى پێشانگاکانى سلێمانى دەکات

"بەرەو لاوازى دەڕوات"

ژوورى بازرگانى و پیشەسازیی سلێمانى ئاشکرای کردەکات، “بەهۆی نەبونی پشتیوانیی حکومەت‌ و یەکە ئیدارییەکان، کردنەوەی پێشانگا لەسلێمانی بەرەو لاوازی دەڕوات”.

یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازیی سلێمانی بە رۆژنامەی بازرگانی ‌و پیشەسازیی ڕاگەیاندووە، کردنەوەی پێشانگا گرنگیی خۆی هەیە، بەشداریکردنی کۆمپانیا بیانییەکان، وادەداکات کە شارەزابن بە کلتورو هەڵسوکەوتی ئەو شارەی کە پێشانگاکەی تێدایە”.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “پێش کردنەوەی پێشانگای سلێمانی پەیوەندی دەرەکیمان نەبوو، ڤیزە نەبوو، کونسولگەرییەکان نەبوون، ئەمەش وایکردبوو دەستگەیشتن بەکۆمپانیا بیانییەکان، قورس بێت، بەڵام دەستپێکردنی پێشانگا لە سلێمانی ‌و هاتنی کۆمپانیا بیانییەکان‌ و بەشداریکردنی کارگە دەرەکییەکان، بووە هۆی نزیکبوونەوە لەگەڵ بازرگانانی هەرێم بەتایبەت شاری سلێمانی”.

لەبارەى ئاستى پێشانگا بازرگانى و ئابورییەکانى سلێمانى یاسین ڕەحیم فەرەج باسی لەوەکردووە، “پێشانگاکانی ئێستا بەشێوەیەکی گشتی لەئاستێکی بەرزدا نین، لەبەر ڕۆچونی باری ئابوری ‌و کوردستان وەک ناوچەیەکی سور لەسەرعێراق هەژمار دەکرێت، هۆکارێکی دیکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی گشتی کارەکانی وەستاندوە، حکومەتیش نەیتوانیوە وەزارەتەکانی تایبەت بە پێشانگاکان دەستنیشان بکات”.

“پشتیوانییەکانی حکومەت وەک پێویست نین، بۆ پێدانی ڤیزا بە بیانییەکان ‌و رێکخستنی پەیوەندییەکان ‌و خۆشیان چالاک نین کە لەئاستێکی پرۆفشناڵ ‌و پێویستدا بن، ئەوەش هۆکارى بەرەوپێشنەچوونى پێشانگاکانن”، جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازیی سلێمانی واى وت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$75.09  $0.86  1.16%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.27  $1.17  1.67%  
زێڕ 
$2,711.30  $36.40  1.36%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.47  $0.43  1.53%  
گازی سروشتی  
$3.13  $0.206  6.17%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0016  0.08%  
ئەلەمنیۆم 
$2,591.25  $11.00  0.42%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0004  0.02%