دانە غاز-Dana Gas

بە یەکەمین و گەورەترین کۆمپانیاى کەرتى تایبەت دادەندرێت لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، کە کار لە بوارى گازى سروشتى بکات.

لە ساڵى 2005، لەلایەن 300 کەسى شارەزا و پسپۆڕى کەنداوەوە دامەزراوە.

بنکەى سەرەکیی دانە غاز لە ئیماراتە و لە دوو ناوچەى سەرەکى کە “هەرێمى کوردستان و میسڕ”ن، کارى دەرهێنان و بەرهەمهێنانى گازى سروشتى دەکات.

کۆمپانیاکە لە پرۆفایلى خۆیدا نوسیویەتى، “لە هەرێمى کوردستان، دانەگاز کارى دۆزینەوە و بەرهەمهێنان و گواستنەوە گازى سروشتى دەکات”.

دانە غاز لە ساڵى 2007ەوە، ڕێککەوتنى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان هەیە بۆ کارکردن لە کەرتى گازى سروشتى لە ناوچەى کۆرمۆر لە سنوورى چەمچەماڵ.

کۆمپانیاکە، بە درێژایی 180 کیلۆمەتر، گازى سروشتى دەگوازێتەوە بۆ وێستگەکانى کارەبا لە “چەمچەماڵ، بازیان و هەولێر”.

سەرەتا کۆمپانیاکە لە کێڵگەى کۆرمۆر، 300 ملیۆن پێ سێجار گازى سروشتى بەرهەم دەهێنا، لە ساڵى 2021 ئاستى بەرهەمهێنانى گازى سروشتى ئەو کێڵگەیەى بەرزکردەوە بۆ 452 ملیۆن پێ سێجار گاز.

دانە غاز ئێستا بە هاوبەشى لەگەڵ کرێسنت پترۆلیۆم لە هەرێمى کوردستان کار دەکات، چاوى لەوەیە گەشە بە کێڵگەکانى گازى هەرێم بدات.

لە سەرتاى ئەمساڵدا، لە ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشى ئەو دوو کۆمپانیایەدا ئاماژە بەوە کرابوو، بەرهەمهێنانى گازى سروشتییان لە کێڵگەى گازى کۆرمۆر لە هەرێمى کوردستان، گەیاندووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بە جۆرێک بەرز کراوەتەوە بۆ 452 ملیۆن پێی سێجار گاز لە ڕۆژێکدا.

بەگوێرەى ئەو ڕوپێوییەى کراوە و کۆمپانیاکە پشتى پێبەستووە، ئەو دوو کێڵگەیەى لە شارى چەمچەماڵ لە سنورى پارێزگاى سلێمانى کە دانە غازکاریان تێدا دەکات، یەدەگى گازى سروشتییان دەگات 4 تریلیۆن و 400 ملیار پێ سێجار.

دانەگاز ڕایگەیاندووە، “600 فەرمانبەر و کارمەند بە دەوامى تەواوەتى لە کارەکانى دانە غاز لە هەرێمى کوردستان کار دەکەن، 80%یان خەڵکانى خانەخوێن”.

پوختەى قازانجی کۆمپانیاکە لە ساڵى 2021دا، بە ڕێژەى 256% زیادى کردووە و گەیشتووەتە 317 ملیۆن دۆلار.

ئەمانەش ببینە
Close
Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.58  $0.77  1.06%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.55  $0.8  1.16%  
زێڕ 
$2,671.30  $19.60  0.74%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.35  $0.161  5.04%  
گازۆلین 
$2.05  $0.0028  0.14%  
ئەلەمنیۆم 
$2,606.50  $8.00  0.31%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.24  $0.0169  0.76%