دراوی ئەلیکترۆنی بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕێت

زیانی گەورەی پێگەیشتووە

لەماوەی 48 کاتژمێردا، دراوە ئەلیکترۆنییەکان زیانی 235 ملیار دۆلاریان پێگەیشتووە، دراوی بیتکۆین پشکی شێری ئەو زیانەی بەرکەوتووە.

بیتکۆین، تەنها ئەمڕۆ نزیکەی 12% بەهاکەی دابەزیوە، ئێستا یەک بیتکۆین بە 23 هەزار و 576 دۆلار و 50 سەنتە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، یەک بیتکۆین 67 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵئاوسان لە ئەمریکا، بە هۆکارێکی گەورەی ئەم دابەزینە دادەندرێت.

هاوکات، بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی، کە کاریگەری لەسەر نرخی کارەبا هەبووە، بەرهەمهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی کەمکردووەتەوە، ئەوەش متمانەی بەو دراوانە کەمکردووەتەوە و نرخیان دابەزاندووە.

 

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$71.98  $0.14  0.19%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.15  $0.15  0.22%  
زێڕ 
$2,649.00  $8.00  0.30%  
یەک ئۆنسە زیو 
$27.92  $0.47  1.71%  
گازی سروشتی  
$3.37  $0.005  0.15%  
گازۆلین 
$1.91  $0.0079  0.42%  
ئەلەمنیۆم 
$2,622.50  $18.00  0.69%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.20  $0.0111  0.51%