هێزی دیپلۆماسیەتی وزە و گۆرانی هاوکێشەکان

کوردستان بژاردەی بەهێزتری هەیە

ڕوندک فارس

ئابوریناس

هەر دەرگایەک لەسەر هەرێمی کوردستان بە بڕیاری یاسایی (بەرژەوەندیخواز) و سیاسی داخرابێت، بە کلیلی دیپلۆماسی کراونەتەوە، بۆیە عێراق هەر بڕیارێک بدات، کوردستان بژاردەی بەهێزتری هەیە.

مێژووی بەهێزی ئەو دیپلۆماسیەتە دەگەڕێتەوە بۆ دارشتنی نەخشەی جیۆئیکۆنۆمی وزەی کوردستان لە کاتی سەر‌هەڵدانی شۆرشی بەهاری عەرەبی و شۆرشی ڕەنگەکان.

دەستپێکی دیپلۆماسیەتی وزەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوکاتەوە تا وەک و ئێستا، هێندە بەهێز و کاریگەرە، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکانی عێراق نەچەقیوە.

بەجۆرێک بەهێزبوونی پێوەندیەکانی کوردستان – وڵاتانی کەنداو، هەروەها کوردستان – ڕوسیا، ئەو جوڵە دیپلۆماسیە بەهێزەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە کاتی واژووکردنی گرێبەست لە گەل ڕوسیا لە ساڵی 2017، سەرجەم ڕێگایەکانی لەبەردەم بێبەشکردنی کوردستان لەهەر هاوکێشەیەکی تازە داخستن.

ئەنجام

– ئەگەر بەریتانیا و فەڕەنسا بەهێزەوە بگەڕێنەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت نرخ بۆ ئەو دیپلۆماسیەتە دابنێن و بە فلتەری ئەو هێزە تێپەڕببن.

سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ بەریتانیا و هاتنی ماکرۆن بۆ کوردستان و نامەی دەستخۆشیان بۆ ئەو ڕۆڵە، سەرکەوتنی دیپلۆماسیەتە بەهێزەکەی وزەی کوردستانی دووپاتکردەوە.

– ئەگەر هێزە ڕۆژهەڵاتییەکان ( ڕوسیا و چین) هاوکێشەکانیان لە عێراق بەهێز بکەن، بە بێ بوونی کلیلە دیپلۆماسیەکەی کوردستان ئەو نەخشەڕێگایە سەرکەوتوو نابێت.

ماوەیەک پێش ئێستا نوێنەری سەرۆکی ڕوسیا بە تایبەت سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لاڤرۆڤیش پێوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی کوردستان بە گرنگ وەسف کرد.

– وڵاتانی هەرێمی و وڵاتانی کەنداو، هێندە بە گرنگ لە بەهێزبوونی پێوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانن، دەستپێکی ئاشتبوونەوەی تورکیا و ئیمارات، ئەنجامی دەستپێشخرییەکەی سەرۆکی هەرێم بوون.

– دیپلۆماسیەتی بەهێزی وزەی هەرێمی کوردستان، هاوکێشەکانی پێچەوانە کردوون، قەتەر و ئیمارات و بگرە سعوودیەش چاوەروانی ڕێککەوتنی تازەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دەزانن بۆ؟

وەڵامەکەی گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسیەتی هاوسەنگی هەرێمی کوردستانە، وایکردووە:

– ئەمریکا بەگرنگییەوە باس لە گازی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی بکاتەوە و سوود لە جوڵە هاوسەنگەکانی ببینێت، بە تایبەت لە هێڵی گازی عەرەبی و ڤێرژنی تازەی حەیفا – کەرکوک و پرسی سوریا.

– ڕوسیا تا دێت پێوەندی و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر دەکات. بۆ هەر پرسێکی وزەش بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جووڵەکان ئەستەمن.

– ڕێرەڕەوی گەیشتنی گازی کوردستان، بۆ ئەوروپا و دەریای سپی ناوەڕاست، ئاسۆی ڕوونە ، چونکە کلیلی دیپلۆماسیەکەی بەهادارە، لەیەک کاتدا پێوەندی لەگەڵ ڕوسیا، ئەمریکا، ئەوروپا و وڵاتانی هەرێمی بەهێزن.

– لە پشتی پەنجەرەکانی رووداوەکان بڕوانن، پرسی ئۆکرانیا بۆتە باسی جیهان، بەڵام لەولاوە باس باسی گازی هەرێمی کوردستانە لە هەموو لایەک.

– لە سەردانانەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئیماڕات و قەتەر و لە داهاتووش وڵاتانی تر، چاوەروانی ڕێککەوتنی ستراتیژیی تازە بن.

چاوەڕیی ئەنجامی زیاتر و کاریگەرتریش بن، تێگەیشتن لە ئاسایشی وزە، ڕەهەندی جودای شرۆڤەی دەوێت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$74.53  $0.76  1.03%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$71.18  $1.08  1.54%  
زێڕ 
$2,718.20  $43.30  1.62%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.47  $0.43  1.53%  
گازی سروشتی  
$3.12  $0.217  6.50%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0016  0.08%  
ئەلەمنیۆم 
$2,600.25  $11.00  0.42%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.27  $0.0014  0.06%