چوارەمین فێستیڤاڵى خلیسکانێی سەر بەفر لە سۆران ئەنجام درا
لە چیاى کۆڕەک
دەستەى گشتیی گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان ژمارەیەک وێنەى بڵاوکردووەتەوە، کە تایبەتە بە چوارەمین فێستیڤاڵى خلیسکانێی سەر بەفر لەسەر چیاى کۆڕەک لە سۆران.
ئەو چالاکییانەى لە فێستیڤاڵەکەدا ئەنجامدران بریتیبوون لە، (خلیسکانی سەربەفر، پەڕەماتۆڕ، سکی سەربەفر و چەندین برگەی هونەری) و یاریی سەرنجڕاکێش.