ده‌رچوی زانكۆیت و بێكاریت؟

"به‌ هیچ جۆرێك چاوه‌ڕوان نه‌بیت حكومه‌ت ناوت بخوێنێته‌وه‌ و بڵێ وه‌ره‌ داتده‌مه‌زرێنم"

پشتیوان جەلال

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەندی ئابوری

له‌م ڕۆژانه‌یا له‌باره‌ی كاره‌وه‌ پرسیارم له‌ گه‌نجێكی خزمی خۆم كرد وتی، “كۆلێجی یاسام ته‌واو كردووه‌ و بێكارم”، چه‌ند ساڵێكیشه‌ ده‌رچوه‌، ده‌ی چه‌ند گه‌نجی تر هه‌ن یاسایان ته‌واوكردووه‌ و ئێستا كاریان هه‌یه‌؟، ڕه‌نگه‌ له‌دوای ئه‌ویش زانكۆیان ته‌واو كردبێت.

تۆ كه‌ زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌یت له‌ هه‌ر پسپۆرییه‌ك به‌ تایبه‌ت پسپۆرییه‌ پیشه‌ییه‌كان، ئه‌وا تۆ 50%ی مه‌رجه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی كارت ته‌واو كردووه‌، ئه‌وه‌ی تری ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر توانای خۆت بۆ ئه‌وه‌ی كارێكت ده‌ستكه‌وێت.

گرنگه‌ بزانیت؛

– به‌ هیچ جۆرێك چاوه‌ڕوان نه‌بیت حكومه‌ت ناوت بخوێنێته‌وه‌ و بڵێ وه‌ره‌ داتده‌مه‌زرێنم.

– دانیشتن دادت نادات و هیچ كۆمپانیا و شوێنێك نایات بۆ ماڵه‌وه‌تان و بڵێت فه‌رموو كارمان بۆ بكه‌.

– به‌رده‌وام كێبڕكێكارت هه‌یه‌ و ڕه‌نگه‌ پێش تۆ كاره‌كه‌ی تۆی ده‌ستكه‌وێت.

پێویسته‌ چی بكه‌یت؟

– پێش هه‌مو شت ئه‌وه‌ بزانه‌ به‌ شڵه‌ژان و هه‌را و هۆسه‌ و هه‌ڕه‌مه‌كی، كارت ده‌ست ناكه‌وێت و ده‌بێت به‌ پلان هه‌وڵی په‌یداكردنی كار بده‌یت.

– گه‌ر خه‌ونێكت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی سه‌ربه‌خۆت هه‌بێت و بزنسێكی بچوك دابمه‌زرێنیت، لێی مه‌وه‌سته‌ و پلانی بۆ دابنێ و ده‌ست پێبكه‌، له‌ كۆمێنت بابه‌تێكم بۆ داناویت (چۆن بزنسێكی بچوك دابمه‌زرێنیت؟).

گه‌ر به‌ دوای هه‌لی كاریشدا گه‌ڕای ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌؛

– ته‌ماشای مه‌رجه‌كانی هه‌لی كاره‌كان بكه‌، بزانه‌ چ خاڵێك هه‌یه‌ له‌ تۆدا نییه‌، كاریان له‌سه‌ر بكه‌، بۆ نمونه‌، زمان مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه،‌ كه‌ نایزانی دامه‌نیشه‌ و له‌بری سه‌رقاڵیت به‌ فه‌یسبوك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆت فێری زمان بكه‌، یان هه‌ر مه‌رجێكی تر.

– بوونی سی ڤییه‌كی جوان و ته‌رتیب وا ده‌كات هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سه‌رنج بۆ لای تۆ بێت (first impression).

– به‌رده‌وام ئه‌و هه‌لی كارانه‌ی ده‌زانی له‌ پسپۆڕییه‌كه‌ی تۆیه‌ سی ڤی پێشكه‌ش بكه‌ كێ ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆیا سی ڤییان پێشكه‌ش كردووه‌ هێنده‌ی تۆ گونجاون.

– گه‌ر هه‌لی كاره‌كان داوای ئه‌زمونیان كرد مه‌ڵێی نیمه‌، مه‌شقی هاوینه‌ت ئه‌زمونه‌ و ده‌كرێت له‌ سی ڤییا بینوسیت، هه‌ر كارێكی ترت كردووه‌ له‌ كاتی زانكۆدا یان پێش زانكۆ ته‌نها كاره‌كه‌ پابه‌ندبوونی تیابوبێت وه‌ك ئه‌زمون بینوسه‌.

– بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون په‌یدا بكه‌ی گه‌ر كارێكت ده‌ستكه‌وت مووچه‌كه‌ی شایسته‌ی تۆش نه‌بوو وه‌ری بگره‌، بۆ داهاتوو پێویستت به‌وه‌یه‌ له‌ سی ڤییه‌كه‌تدا ئه‌زمونی زۆر بنوسیت.

له‌ كۆتاییدا ته‌نها ده‌ڵێم، هێنده‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆت ده‌ستكه‌وتت ده‌بێت، هه‌وڵی زیاتر ده‌ستكه‌وتی زیاترت ده‌داتێ.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$71.14  $0.41  0.58%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$67.65  $0.44  0.65%  
زێڕ 
$2,792.20  $11.10  0.40%  
یەک ئۆنسە زیو 
$31.39  $0.66  2.15%  
گازی سروشتی  
$2.36  $0.009  0.38%  
گازۆلین 
$1.96  $0.0128  0.66%  
ئەلەمنیۆم 
$2,649.00  $12.25  0.46%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.14  $0.01  0.47%