کاردەکرێت بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە
“ھەموو فەرمانبەرێكی كەرتی شارستانی ژمارەیەكی 'بێ ھاوتای كەسی' تایبەت بەخۆی ھەیە"
حکومەتى هەرێمى کوردستان کاردەکات بۆ ئەوەى سیستمى موچە لە هەرێمى کوردستان بە ئەلیکترۆنى بکات، بۆ ئەو مەبەستەش “ھەموو فەرمانبەرێكی كەرتی شارستانی ژمارەیەكی ‘بێ ھاوتای كەسی’ تایبەت بەخۆی ھەیە”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاندووە، “لە ئێستادا ھەموو فەرمانبەرێكی كەرتی شارستانی ژمارەیەكی “بێ ھاوتای كەسی” تایبەت بەخۆی ھەیە، ماوەیەكیتریش كەرتی سەربازی و ھەموو مووچەخۆران ئەو ژمارەیەیان دەبێت، كە بریتییە لە ژمارەیەكی (دووبارەنەبوو) تایبەت بەو كەسانەی كە لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار كراون و ھاوڵاتیان لەدامودەزگاكانی حكومەت بەو ژمارەیە دەناسرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “لەكۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بایۆمەتری ئەمڕۆمان، بڕیارانەماندا؛ كار بكرێت بۆ رێكخستنی سیستەمێكی ئەلكترۆنی كە مووچە لەڕێی ئەو سیستەمە دابەش بكرێت”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ھەروەك چۆن ھەموو مووچەخۆرانیشمان لە بایۆمەتری تۆمار كرد، بەوجۆرەش بڕیارمانداوە سەندیكا و چین و توێژەكانیتریش تۆمار بكەین،
چاكسازی پڕۆسەیەكی بەردەوامە و بایۆمەتریش بنەمایەكی سەركییە بۆ چاكسازییەكان”.
https://www.facebook.com/qubadtalabaniofficial/posts/4616878315097828