چۆن دەبیت بە کارسازێکى سەرکەوتوو؟
نهێنیی پیشەیی بۆ سەرکەوتنى کارسازان
بۆ ئەوەى ببیت بە کارسازێکى سەرکەوتوو، پێویستە ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکەیت.
خۆگونجاندن
بەو واتایەى، ئامادەبە دەستبەردارى ئەو بیرۆکە کۆنانە بیت کە ڕێگریت لێدەکەن بەرەوپێش بچیت، بۆ ئەوەى گەشە بە تواناکان و دواجار کارەکەت بدەیت.
پەیوەندیی بەهێز
سەرکەوتنى پیشەییت، پشت بە تۆڕى پەیوەندییەکانت دەبەستێت، بەدەر لە کارەکەت، پێویستە بەشێوەیەکى کارایانە لەگەڵ چواردەورەکەت کارلێک بکەیت، بۆ ئەوەى سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.
شکست وەک کلیلى سەرکەوتن
ئەگەر تەماشاى شکستەکانت بکەیت وەک کلیلى سەرکەوتن، ئەوا شێوازى بیرکردنەوەت دەگۆڕیت و زیاتر ئەرێنى دەبیت، هەندێک کەوتن وەک هەنگاوێکى سەرکەوتن تەماشا دەکەیت.
بیرکردنەوەیەکى جیاواز
هەوڵدە شارەزاى چەندین ڕێگاى جیاوازى پیشەیی ببیت، بەردەوام خۆت فێرى لێهاتوییەکان بکە، ئەزمونى نوێ تاقی بکەرەوە.
وەبەرهێنان لە خۆتدا
وەبەرهێنان لە خۆتدا، واتا گەشە بە تواناى خۆت بدە، ئەوەش تاکە شتێکە کە لێی پەشیمان نابیتەوە، پەرە بە تواناکاتن بدە، بۆ ئەوەى ژیانى پیشەییت بەردەوام بێت و گەشە بکات.