کاریگەریی ئابوریی ئێران و ئیسرائیل لەسەر جیهان
قەبارەى ئابورییان چۆنە؟
بەگوێرەى شیکارى بۆ داتاکانى هەریەک لە وڵاتانى ئێران و ئیسرائیل، دەردەکەوێت لەڕووى قەبارەى ئابورییانەوە ئیسرائیل گەورەترە بەڵام لەڕووى مامەڵەى بازرگانی لەگەڵ وڵاتانى جیهاندا ئێران کاریگەرترە.
بی ئێن بە پشتبەستن بە داتاکانى پێگەى نێودەوڵەتى IMF و WITSى سەر بە بانکى نێودەوڵەتى، شیکارى کردووە بۆ پێگەى ئابوریی ئێران و ئیسرائیل و قەبارەى ئابورییان، دەرکەوتووە، قەبارەى ئابوریی ئێران 386.22 ملیار دۆلارە و قەبارەى ئابوریی ئیسرائیل گەورەترە و 539.84 ملیار دۆلارە.
قەبارەى ئابوریی هەر وڵاتێک پشت دەبەستێت بە بەرهەمى گشتیی ناوخۆیی وڵاتەکە کە هێما ئابورییە جیهانییەکەى (GDP)یە.
هاوکات ئاستى هەناردەى ئێران بۆ وڵاتانى جیهان زیاترە لە 96 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، بەڵام ئاستى هەناردەى ئیسرائیل بۆ وڵاتان زیاترە لە 60 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.
لەبارەى ئاستى هاوردەى ئەو دوو وڵاتەوە، دەردەکەوێت ئێران ئاستى هەناردەى زۆر کەمترە و 41 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە، ئیسرائیلیش بە بەهاى زیاتر لە 92 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار هاوردەى لە وڵاتانى جیهانەوە هەیە.
بە شیکردنەوەى هەردوو ئاستى هەناردەى و هاوردە دەردەکەوێت، لەڕووى پەیوەندیی بازرگانییەوە هەردوو وڵات ژمارەکانیان تاڕادەیەک نزیکە، بەڵام بەهۆى ئەوەى ئاستى هەناردەى ئێران زۆر زیاترە لە هاوردەى، کاریگەریی ئەو وڵاتە گەورەترە لەسەر بازرگانیی جیهان.
96,617,521.28