دەتەوێت ببیت بە کەسێکى سەرکەوتوو؟

وارین بافێت ئامۆژگاریت دەکات

ئەگەر دەتەوێت خووى کەسانى سەرکەوتوو وەربگریت، ئەوا وارین بافێت، یەکێک لە گەورە سەرمایەدارەکانى جیهان و ناودارترین سەرمایەدارى ئەمریکى بە سێ خاڵ ئامۆژگاریت دەکات.

بافێت کە لە ئێستادا، شەشەم دەوڵەمەندى جیهانە و سەرمایەکەى 115 ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە، سێ خاڵ دەخاتەڕوو، دەڵێت، “خووى هاوبەشى کەسانى سەرکەوتوو و خاوەنە خەونن، کە کۆشش دەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانج”، خاڵەکان بریتین لە..

یەکەم- گەشە بە توانا و لێهاتووییەکانت بدە

وارین بافێت، کە بە سەرکەوتنەکانى بە ناوبانگە، پێی وایە کلیلى سەرکەوتن ئەوەیە کاتێک ڕۆژانە سەر دەخەیتە سەر سەرین و دەنویت ژیرتر بیت لە پێشوو، هەروەها کەڵەکەبوونى زیرەکە و ژیرى کەڵەکەبوونى داهات بەدواى خۆیدا دەهێنێت.

بافێت دەڵێت، باشترین ڕێگا بۆ بونیادنانى ژیرى خوێندنەوەى زۆرە.

دووەم- هاوڕێیەتى ئەو کەسانە بکە کە پێت وایە لە تۆ باشترن

بافێت وتەیەکى هەیە دەڵێت، “بۆم دەرکەوتووە، هاوڕێیەتیکردنى ئەو کەسانەى کە لە من باشتر کارێکى سوودبەخشە، ئەوان پاڵنەرن بۆ پێشەوە، ئەگەر هاوڕێیەتى کەسانێک بکەیت کە لە تۆ خراپترن بن، هەر زوو دەکەویت”.

سێیەم- وەبەرهێنان لە خۆتدا بکە

“باشترین شتێک بۆ تۆ ئەوەیە، کەسێکى لێهاتوو و زۆرباش بیت لە کارەکەت، ئەوە وا دەکات خەڵکى بەشێک لە بەرهەمەکانیان پێشکەش بە تۆ بکەن لە بەرامبەر ئەوەى دەیکەت”، وەک وارین بافێت ئاماژەى پێکردووە.

ئەوەشى وتووە، دەمەزەردکردنەوەى لێهاتووییەکان هۆکارێکى نایابە بۆ ئەوەى لەکاتى قەیرانەکان پەنات بۆ ببەن.

زیاتر بخوێنەرەوە.. ئامۆژگارییەک بۆ ئەوانەى خاوەنى کارێکى بازرگانین؟

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.67  $0.36  0.49%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.66  $0.42  0.61%  
زێڕ 
$2,625.80  $5.20  0.20%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.50  $0.12  0.42%  
گازی سروشتی  
$3.05  $0.051  1.70%  
گازۆلین 
$2.06  $0.0183  0.90%  
ئەلەمنیۆم 
$2,648.50  $36.25  1.39%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.24  $0.0009  0.04%