ڕوسیا بووە گەورەترین هەناردەکاری نەوت بۆ هیندستان

ئەو پێگەیەی لە عێراق وەرگرت

ڕوسیا لە بازاڕى وزەدا، زەبرێکى کوشندەى لە عێراق دا و بووە گەورەترین هەناردەکارى نەوت بۆ هیندستان، کە عێراق ئەو پێگەیەى هەبوو.

بەگوێرەى داتاکانى ڤۆرتێکسا، کە چاودێریی جوڵەى وزەى جیهان دەکات، ڕوسیا لە مانگى ئازاری ئەمساڵ، ڕۆژانە یەک ملیۆن و 640 هەزار بەرمیل نەوتى خاوى هەناردەى هیندستان کردووە و بووە بە گەورەترین هەناردەکارى نەوت بۆ ئەو وڵاتە.

ئەو بڕە نەوتەى ڕوسیا هەناردەى هیندستانى کردووە، دوو هێندەى نەوتى هەناردەکراوى عێراقە بۆ ئەو وڵاتە کە 820 هەزار بەرمیلى ڕۆژانەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە مانگی ئازاری 2022 عێراق ڕۆژانە یەک ملیۆن و 139 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی هیندستان کردووە و لە بەرامبەردا لەو کاتەدا ڕوسیا تەنها 68 هەزار و 600 بەرمیلی ڕۆژانەی هەناردە کردووە.

عێراق لە ساڵی 2017ەوە، گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاوە بۆ هیندستان، بەڵام ڕوسیا توانی ئەو پێگەیەی لێوەربگرێت.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.96  $0.15  0.21%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.93  $0.18  0.26%  
زێڕ 
$2,660.10  $8.40  0.32%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.28  $0.091  2.85%  
گازۆلین 
$2.03  $0.0138  0.67%  
ئەلەمنیۆم 
$2,613.25  $7.00  0.27%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0021  0.09%