وردەکاریی دوو پرۆژەى نوێی سەرۆکوەزیرانى هەرێم و جێگرەکەى

"هەژمارى من" و "یەکپەنجەرە"

مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى، هەریەکە و پرۆژەیەکیان ڕاگەیاندووە و دەڵێن، “لە بەرژوەندیی هاوڵاتییاندایە”، بەبێ ئەوەى بانگەشە بۆ پرۆژەکانى یەکتر بکەن.

پرۆژەکەى مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێم ناوى “هەژمارى من”ە و کار دەکات بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنى سیستمى پارەدان، لەلایەکى دیکەوە لە دواى ئەو پرۆژەیەى حکومەت، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیران پرۆژەى “یەکپەنجەرە”ى ڕاگەیاند، کە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەى ڕۆتین لە مامەڵەکاندا.

هەژمارى من

لەبارەى پرۆژەکەوە، فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە، “پڕۆژەی ‘هەژماری من’ کە پڕۆژەیەکى نوێی بانکییە، كۆمەڵێك سوودی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان هەیە لە سەرجەم بوارەكان، لەوانە (ئاسانكاریی وەرگرتنی مووچە بە بێ نۆرە، گرنگیی تایبەتی هەیە لە لایەنی ئابووری و دیجیتاڵی و هەروەها لایەنی تەندروستیش دەگرێتەوە”.

فەرمانگەکە ئاشکرای کردووە، “ئەم هەنگاوەش لە پێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین و کارئاسانییە بۆ مووچەخۆران”.

یەکپەنجەرە

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان 10ى ئازارى 2023، لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک پرۆژەکەى ڕاگەیاند و بڵاویکردەوە، “لە رێگەی سیستمی یەکپەنجەرەوە، سیستمى ئیدارەدانى نێو دەزگاکانمان باشتر دەکەین”.

لە ماوەى کەمتر لە 24 کاتژمێردا، لەبارەى ئەو پرۆژەیەوە، قوباد تاڵەبانى چوار پۆستى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبووک بڵاوکردەوە، تیایدا ڕوونکردنەوەى زیاترى بۆ پرۆژەکە ڕاگەیاندووە، لەوانە، “ڕۆتین کەم دەکەینەوە، کات بۆ هاوڵاتییان دەگێڕینەوە، متمانە لەنێوان حکومەت و هاوڵاتییاندا دروست دەکەینەوە”.

لەو پۆستەرانەى قوباد تاڵەبانى لەبارەى پرۆژەکەوە بڵاوی دەکردنەە، تەنها لە خوارەوەى وێنەکاندا ناوى ” قوباد تاڵەبانى” نوسراوە بەبێ ئەوەى ئاماژە بە پۆستەکەى بکرێت.

هاوکات، وێبسایتى فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستان، هیچ ڕێکلامێکى بۆ پرۆژەکەى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم نەکردووە و هەواڵى لەبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

کامەران قادر، مامۆستاى زانکۆ و ئابوریناس لە لێدوانێکى تایبەتدا بە دامەزراوەى میدیایی بی ئێن-ى وت، “هەژمارى من، سیستمێکى زۆر باشە، بەڵام چارەسەرى کێشەى موچە ناکات، چونکە کێشەى موچە پەیوەندی بە کورتهێنان و زۆرى خەرجی حکومەتەوە هەیە”.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.65  $0.34  0.46%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.63  $0.39  0.56%  
زێڕ 
$2,639.80  $8.80  0.33%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.50  $0.12  0.42%  
گازی سروشتی  
$3.11  $0.109  3.64%  
گازۆلین 
$2.05  $0.0116  0.57%  
ئەلەمنیۆم 
$2,669.00  $38.75  1.47%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.24  $0.0034  0.15%