توێژینەوەیەکى نوێ: خەرجیی ئۆتۆمبێلى کارەبایی زیاترە لە ئۆتۆمبێلى ئاسایی

داتاى ورد خراوەتەڕوو

هەرچەندە لەڕووی ژینگ و ئاووهەواوە زۆر باس لە سوودەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکرێت، بەڵام توێژینەوەیەک دڵت سارد دەکاتەوە لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەگەر خەرجیی ئۆتۆمبێل لێکدەدەیتەوە.

بەگوێرەى توێژینەوەیەکى نوێ کە کۆمپانیاى “Anderson Economic Group” تایبەت بە ڕاوێژ بڵاویکردووەتەوە، “لەگەڵ دابەزینى نرخى سوتەمەنى لە کۆتایی ساڵى 2022، خەرجیی سوتەمەنى زۆربەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى بە سوتەمەنى کار دەکەن کەمتر بووە لە ئۆتۆمبێلى کارەبایی”.

ئەو کۆمپانیایە ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى کارەبا، لەماوەى 18 مانگدا، دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلێکى ئاسایی لەڕووى ئابورییەوە باشترە لە ئۆتۆمبێلێکى کارەبایی.

توێژینەوەکە پشتى بەستووە بە لێکدانەوەى تێچووى “سوتەمەنى، کارەبا و بارگاویکردنەوە، باجى ڕێگاوبان” بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى بە بەنزین، گازوایل، گاز و کارەبا کار دەکەن.

هەروەها توێژینەوەکە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە کراوە کە لە یەک ساڵدا، 12 هەزار مایڵ لێدەخوڕدرێن.

دەرکەوتووە، لە چارەکى کۆتایی ساڵى 2022، بۆ 100 مایڵ ڕۆشتن، خەرجیی ئۆتۆمبێلێکى بەنزین 11.29 دۆلار بووە، گە 31 سەنت کەمترە لە تێچووى هەمان مەودا بە ئۆتۆمبێلێکى کارەبایی.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.25  $0.06  0.08%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.22  $0.02  0.03%  
زێڕ 
$2,641.10  $10.10  0.38%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.50  $0.12  0.42%  
گازی سروشتی  
$2.98  $0.023  0.77%  
گازۆلین 
$2.03  $0.0028  0.14%  
ئەلەمنیۆم 
$2,659.75  $29.50  1.12%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0096  0.43%