تەماتەی میسڕی بازاڕی ئەوروپای داگیر کردووە
پێنجەمی جیهانە
وڵاتى میسڕ، پێنجەم گەورەترین وڵاتە لە ڕووى بەرهەمهێنانى تەماتەوە، وەک لە داتاکانى ڕێکخراوى فاوى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە.
لە ماوەى پێنج ساڵى ڕابردوو، ناوەندەکانى وشککردنەوەى تەماتە لە میسڕ زیادیان کردووە، بە مەبەستى هەناردەکردنى بۆ دەرەوەى وڵات.
ئاژانسی ئیندپێندێنتی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، “تەماتەی وشککراوەی میسڕی، بازاڕی ئەوروپای داگیرکردووە”.
ساڵانە میسڕ نزیکەى 8 ملیۆن تۆن تەماتە لە پانتایی یەک ملیار و 680 ملیۆن مەتر سێجار زەویی کشتوکاڵى بەرهەمدەهێنێت.