ناوبانگی کار چۆن بەدەست دێت و چۆن پارێزگاری لێدەکرێت؟
ناوبانگی کار کاتێک پەیدا دەبێت کە بەکارهێنەر یان کڕیاری کاڵاکەت یان خزمەتگوزارییەکەت هەست بکات تۆ نایخەڵەتێنیت و ڕێزی لێدەگریت.
خاڵێکی تر، بەر لە گیرفانی دڵی کڕیارەکانت بکە ئامانج، ڕێزی بگرە و گوێ لە داواکانی بگرە.
پلانێکی کورتی چڕ دابڕێژە بۆ ناساندنی زیاتری کارەکەت لەڕێگای؛
-ڕیکلام
-بازاڕکاری چڕ
-هاندان
تا ئێرە ئەرکێکی قورسە و پلان و لەخۆبوردنی دەوێت، بەڵام گرنگتر لەوە بەردەوامیدانە و پارێزگاریکردنە لەو ناوبانگەی دەستهاتووە.
سەرەکیترین خاڵیش بۆ پارێزگاری لە ناوبانگ بریتییە لە؛
-لەخۆبایی نەبوون
-لەپاڵ ڕێزگرتن لە کڕیارانت، ڕێز لە کارمەندانت بگرە
-دیاری و سوپرایز و داشکاندنی وەرزی بە زندوویی دەتهێڵێتەوە.