حکومەتى هەرێم “44%”ى کۆى داهاتى نەوتى فرۆشراوى بۆ ماوەتەوە

ڕاپۆرتى دیلۆیت لەبارەى نەوتى هەرێم لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵ

بەگوێرەى ڕاپۆرتى دیلۆیت بۆ نەوتى هەرێم، لە چارەکى یەکەمى ئەمساڵ، حکومەتى هەرێمى کوردستان نزیکەى نزیکەى 40 ملیۆن بەرمیل نەوتى فرۆشتووە و بەکار بردووە و کۆى داهاتى نەوتى فرۆشراویش، زیاتر لە 3 ملیار دۆلار بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا، ئەوە ئاشکرا کراوە، پاش لێدەرکردنى خەرجییەکانى هەناردەکردن و فرۆشتنى نەوت، حکومەتى هەرێمى کوردستان، نزیکەى 44%ى کۆى داهاتى نەوتى فرۆشراوى بۆ ماوەتەوە.

فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینیی سەربەخۆیی کەرتی نەوت و غاز، وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی چارەکی یەکەمی ساڵی 2022ی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوت بڵاوکردەوە و کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش، دوای وردبینی پشتڕاستی کردووەتەوە.

کلیک بکە و تەواوى ڕاپۆرتەکەى دیلیۆت بۆ چارەکى یەکەمى ساڵى 2022 بخوێنەرەوە..

 

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$72.97  $0.34  0.46%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$68.91  $0.33  0.48%  
زێڕ 
$2,656.20  $25.20  0.96%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.17  $0.335  1.18%  
گازی سروشتی  
$3.20  $0.204  6.80%  
گازۆلین 
$2.05  $0.0093  0.46%  
ئەلەمنیۆم 
$2,630.00  $0.25  0.01%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.23  $0.0112  0.50%