تەنزانیا.. نیشتیمانی زێڕ
ژنان هاوشانی پیاوان بەدوای زێڕدا دەگەڕێن
وێنە- AFP
کرێکارانی کانەکانی دەرهێنانی زێڕ، سەرقاڵی گەڕانن بەدوای زێڕدا لە ناوچەی موجۆسۆ لە تەنزانیا.
تەنزانیا خاوەنی خاکێکی پڕ لە سامانی سروشتیی وەک زێڕ و زیو و مادە گرانبەهاکانی دیکەیە، هەر ئەوەش وای کردووە گەورەترین بەرهەمهێنی زێڕ بێت لە ئەفریقا.
زێڕ 90%ی هەناردەی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت.
ژنانی تەنزانیا بەشدارییەکەی سەرەکییان هەیە لە پرۆسەی دەرهێنانی زێڕ، بە درێژایی مێژوو لەو کارەدا هاوشانی پیاوان بوون، هەرچەندە دەستدرێژی و هەراسانکردنی سێکسی بە ڕێژەیەکی زۆر بوونی هەیە.