بۆچی خەڵکی لە ئینتەرنێت شت دەکڕن؟
سێ فاکتەری زۆر سەرەکی هەن کە کێبکڕێی بازاڕ دروست دەکەن
بەیاد عەزیز
چوار هۆکاری زۆر سادە هەن کە وا لە یەکێک دەکەن لە ئۆنڵاین شتێک بکڕێت، ئەو هۆکارانەش ئەمانەن؛
1- لەبەر ئەوەی هەرزانترە
2- چونکە کاتی نییە – گەیاندنی خێرا و خۆڕایی
3- بەردەستنەبوونی کاڵاکە لە ناوچەکەی
4- ئەگەر فرۆشیارەکە براندێکی گەورە بێت، یان وەکیلێکی بێت و کڕیاریش بیەوێت ئەو کوالێتییەی بەدەست بگات.
سێ فاکتەری زۆر سەرەکیش هەن کە کێبکڕێی بازاڕ دروست دەکەن، کە بریتین لە؛
– کات
– نرخ
– کوالێتی
جا فرۆشیاری بەڕێز، پەیجێکت داناوە و گەیاندنت نزیکە لە چاخی بەردینەوە و نرخەکانیشت فڕاندووە و کوالێتیش هەر نازانی چییە، بەنیازیت بەم شێوەیە خەڵک بێن شتت لێ بکڕن و کە نەشیانکڕی دێی دیزاینەرە داماوەکەت دەگۆڕیت و ئەیکەی بە خەتای فۆتۆگرافەرەکەت.
دیجیتاڵ مارکێتینگ تەنیا پۆستکردن نییە و ڤیدیۆی بەرهەمێکی چینی هەڵبدەیتە سۆشیاڵ میدیاوە و بەنیازبیت خۆی خۆی بفرۆشێت، پێویستت بە ستراتیجی ڕوون و یەکلاکەرەوە هەیە کە لە هەنگاو بە هەنگاوی بزنسەکەتدا ڕێگاکەت بۆ ڕۆشن بکاتەوە.
ئاساییە ئەگەر خۆت نەتزانی بڕۆ کۆرسێک وەربگرە، ڕاوێژ بە کەسێکی شارەزا بکە.
https://www.facebook.com/bayad.digital/posts/1164168554396271