لە سلێمانى کۆنفڕانسى بە دیجیتاڵکردنی بازرگانی و کاری ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت
یەکەمین کۆنفڕانسى لەوجۆرە دەبێت
بڕیارە لە پارێزگاى سلێمانى بۆ یەکەمینجار، کۆنفڕانسى بە دیجیتاڵکردنی بازرگانی و کاری ئۆنلاین بەڕێوەبچێت، 250 خاوەنکار بەشدار دەبن تیاییدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، پەڕەى فەرمیی کۆنفڕانسەکە ڕایگەیاندووە، “یەکەمین کۆنفڕانسی بە دیجیتاڵکردنی بازرگانی و کاری ئۆنلاین DBC لە شاری سلێمانی ساز دەکرێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بە هاوکاریی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە بەرواری 21ى ئەم مانگە (ئایار)، کە دەکاتە ڕۆژى شەممە، کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، کۆنفڕانسەکە بەڕێوەدەچێت.
لەبارەى ناوەڕۆکى کۆنفڕانسەکەوە، ئاماژە بەوە کراوە، “کۆنفڕانسەکە لە چەند تەوەرێکی گرنگ پێکدێت، بە بەشداریی کەسانى شارەزاى بە دیجیتاڵکردنى بازرگانی و دیجیتاڵ مارکیتینگ”.
بەدەر لە بەشداربوونى بەرپرسانى حکومى و نوێنەرى کۆمپانیاکان، بڕیارە “250 خاوەنکارى ئۆنلاین و وێبسایتى بەبازاڕکردن” میوانى کۆنفڕانسەکە بن، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە.
https://www.facebook.com/105442442134890/photos/a.109846095027858/113149784697489/