یادکردنەوەى بەخشینى هەزاران درەخت بە ئەمریکا لەلایەن یابانەوە
فێستیڤاڵى درەختى ساکورا لە واشنتن
لە واشنتن، پایتەختى ئەمریکا، هەزاران کەس لە فێستیڤاڵى “Cherry Blossom” بەشدارن، کە مەبەست لەو ناوە درەختى ساکورایە، ئەو درەختەى گوڵێکى سپی جوان و سەرنجڕاکێش دەردەکات.
لە نزیک Tidal Basin، بە درێژایی ڕوبارى کەناڵ واشنتن، کە ناوچەیەکى گەشتیارییە، درەختى ساکورا لەم وەرزەدا گوڵ دەردەکات و خەڵکى کۆدەبنەوە بۆ بینینى ئەو دیمەنە جوانەى درەختەکە بەخشیویەتى.
لەم هەفتەیەوە تاوەکو 17ى نیسان، فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.
چیرۆکى بوونى ئەو درەختانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1912، کاتێک یابان بە دیارى ئەو درەختە خۆشەویستانەى وەک دەربڕینى دۆستایەتى بە ئەمریکا بەخشیوە.
فێستیڤاڵەکەش هەر بە بۆنەى پەیوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە بەڕێوەدەچێت، کە 3 هەزار درەختى ساکۆراى بە ئەمریکا بەخشیوە.