بازاڕکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (سۆشیال میدیا مارکێتین) چییە؟
چوار هەنگاو بۆ بەکارهێنانى سۆشیال میدیا بۆ بزنسەکەت
هێشوو ڕۆستەم
شارەزاى دیجیتاڵ مارکێتینگ
بازاڕکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (سۆشیال میدیا مارکێتین) واتا؛ چۆنیەتی گەیشتن بە خەڵک لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکانەوە (پلاتفۆڕمە جیاوازەکان) یان لە ڕێگەی هەڵمەتەکانی ناوەڕۆکی بازاڕکاری (واتا مارکێتین کەمپین یاخود کۆنتێنت مارکێتین)، وەک پۆستکردن بە کاپشن و هاشتاگ و سەرچاوەوە، لە ڕێگەى ڕیکلامکردن لە ڕێگەی پارەوە یان هەردووکیان.
ئامانجی سەرەکیی کەمپینێکی بازاڕکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بریتییە لە، بەناوبانگکردنی براند و چەسپاندنی متمانەی کۆمەڵایەتی، بەڵام لەگەڵ قوڵتر رۆیشتن بۆ بازاڕکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ بەدەستهێنانی زۆر شتى وەک، “سوودوەرگرتن لە کەسایەتییە بەناوبانگ و کاریگەرەکان، یان تەنانەت وەک کەناڵێکی راستەوخۆ بۆ فرۆشتنی بەرهەم و پرۆدەکتەکانت و ڕێگەیەکی زۆر گرنگ فراوانکردنی بزنس و کارەکەت”.
گەر فەیسبووک یاخود هەر پلاتفۆرمێکی تر بە نمونە وەربگرین، چوار هەنگاوی سەرەکی بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجە هەیە، کە بریتین لە؛
سەرەتای هەموو کارێک لە فەیسبووک مارکێتین، بریتییە لە هۆشیاریی سەبارەت بە براند و بەرهەم یاخود پیشەکەت، ئەمە ئەو قۆناغەیە کە دەتوانیت ڕیکلامەکانی فەیسبووک بەکاربێنیت بۆ ناساندنی براندەکەت بە بەکارهێنەران ( فۆڵۆوەرسەکانت) لە فەیسبووک.
ئامانجی تۆ لەم قۆناغەدا ئەوەیە کە تا ئەو ئاستەی کە دەکرێت (بەرزترین ئاست)، ڕیکلامەکەت لەبەردەم خەڵکدا نمایش بکەیت و شوێنکەوتووی نوێ (فۆڵۆوەرس) بەدەست بهێنیت.
هەنگاوی دووەم، دۆزینەوە و درک پێکردنە، لە ماوەی ئەم قۆناغە، دەتوانیت دەست بکەیت بە تێکەڵبوون لەگەڵ جەماوەرەکەت بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان لەسەر ماسنجەر یان ئیمەیڵ، بە پێدانی بەها لە ڕێگەی پۆستەکانی بلۆگەکەت و پۆستەکانت لە ئێف بی.
هەنگاوی سێیەم ڕەچاوکردنە، لەم قۆناغەدا، ئامانجی تۆ ئەوەیە کە خەڵک بەدەست بهێنیت (کە بایەخێک بە براندەکەت نیشان بدا) و بەناو ناوەڕاستی پرۆسەکەیا تێپەڕ دەبیت بەهۆی ئەم ستێپەوە و ئەتگەیەنێت بەو کەسانەی کە سەردانی وێب سایتەکەت دەکەن، چالاککردنی لاپەڕەکەت، دامەزراندنی کار و بەرنامەی خۆت، ناردنی نامەیەک، هتد.
هەنگاوی چوارەم بریتییە لە گۆڕانکاری و نەوەستان لە پۆینتێک و قاڵبێکدا، ئەمە کۆتا هەنگاوە کە تۆ پێویستە هەوڵ بدەیت خەڵک قایل بکەیت کە بچێتە ناو پەیج و ئەکاونتەکەتەوە، گۆڕینێک دەتوانێت هەر شتێک بێت کە نرخی هەبێت بۆ بازرگانییەکەت وەک فرۆشتنی بەرهەمێک یان خزمەتێک یان سەردانێک بۆ فرۆشگاکەت.