کاریگەریی ڕەنگ لە بازاڕکردن و براندینگدا
توێژینەوەکان چی دەڵێن؟
شارەزاى دیجیتاڵ مارکێتینگ
ڕەنگی جیاواز گوزارشت لە هەستی جیاواز دەکات، بۆیە مارکە جیاوازەکان ڕەنگی جیاواز بەکاردەهێنن بەپێی براندی خۆیان.
پێویستە ئەو ڕەنگە هەڵبژێریت کە براندەکەت دەنگ دەداتەوە لای بینەرەکەت.
دۆزینەوە و درک پێکردنی هەموو ئەو بەشانەی لە بەرهەمێکدا هەن تەنانەت لە ڕووی دیزاینیشەوە وە فرۆشتنی ئەو بەرهەمە بە شێوەیەک کاریگەرییەکی زۆر تایبەت لەسەر کڕیار دابنێت، بەمە دەوترێت مارکێتین.
دەروونناسی ڕەنگ لە مارکێتین و براندینگ بریتییە لە، لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی کاریگەریی ڕەنگەکان لەسەر هەستەکان و ڕەفتارەکانی هەر کەسێك.
لە بازاڕکردن و براندینگدا، دەروونناسی ڕەنگ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چۆن ڕەنگەکان کاریگەرییان لەسەر تێڕوانینی بەکارهێنەران هەیە بۆ براندێک، یان نا ئەوان بەکارهێنەران قایل دەکەن بۆ ڕەچاوکردنی مارکە تایبەتەکان یان کڕینێک.
لە توێژینەوەیەکدا بە ناونیشانی کاریگەریی ڕەنگ لەسەر بازاڕکردن، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە تا 90٪ی ئەو بڕیاردانانەی کە دەربارەی بەرهەمەکان کراون لەلایەن بەکارهێنەران و کڕیارانەوە، بە تەنیا لەسەر بنەمای ڕەنگ دروست دەکرێن.
هەواڵە خۆشەکە، لێکۆڵینەوە لە دەروونناسی ڕەنگ، دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ هەڵبژاردنی دروست تایبەت بە براند و پیشەکەت.