ئەندازیارێکی خۆراک: ئاو و خۆراکی بەر تیشکی خۆر مەکڕن

هۆکارەکەی بزانە

هەموومان ڕۆژانە خۆراک و ئاو وەک پێداویستییەکی سەروکی دەکڕێن، شارەزایەکی خۆراک ئامۆژگاریمان دەکات، ئاو و خۆراکی بەر تیشکی خۆر نەکڕین.

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە فەیسبووکی خۆیەوە هۆشداری داوە و ڕایگەیاندووە، “نا بۆ کڕینی ئاو و خۆراکی بەر تیشکی خۆر”.

ئەو ئەندازیارەی خۆراک ئاماژەی بەوە کردووە، “زیاتر لە ماوەی 10 ساڵە زۆرترین کارم لەسەر ئەوە کردووە خۆراک و ئاو و ساردی لەبەر تیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز و دەرەوەی دووکانەکان دانەندرێن، چونکە کاریگەریی خراپ دەکاتە سەر پێکهاتەی خۆراک و ئاو و ساردی، دەبێتە هۆی تێکچوون و خراپبوونیان”.

لەشکر حەمید ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بە تایبەتی بوتڵە پلاستیکی و ڕوونەکان کاریگەری تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ دەبێت لەسەریان”.

باسی لەوەش کردووە، “دانانی ئەو پێداویستییانە لەبەر خۆر، دیاردەیەکی زۆر ناتەندروست و نەگونجاوە، لە ساڵانی ڕابردوو تا ئاستێکی باڵا ئەم دیاردەیە کەمی کردبوو، بەڵام بەداخەوە خەریکە دەست پێ دەکاتەوە”.

”لە ئێستاشەوە کە بەرە و وەرزی بەهار و هاوین دەڕۆین، کاریگەریی تیشکی خۆر و پلەی گەرمی زیاتر دەبێت، بە سوپاسە بەشێکی زۆری مارکێتەکان و دوکانەکان ئەم دیاردەیان بنبڕ کردووە”، وەک شارەزاکەی خۆراک ڕایگەیاندووە.

داواشی کردووە، “هاوڵاتییان هەڵمەتێکی هۆشیاریی گەورە ڕابگەیەنن و بەهیچ جۆرێک ئاو و ساردی و خواردنی دەرەوەی مارکێتەکان نەکڕن بۆ ئەوەی بەهەموو مان بنبڕی بکەین”.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت
$112.65 $1.85 1.67%
نەوتی خاوی ئەمريکی
$103.59 $1.59 1.56%
زێڕ
$4,007.10 $24.30 0.60%
پای
$0.078 $0.00175 2.29%
لیرەی سووری/دۆلار
$121.50 $0.00000000000000 0.00%
یەک ئۆنسە زیو
$47.28 $1.78 3.63%
گازی سروشتی
$2.92 $0.03 1.02%
گازۆلین
$3.12 $0.036 1.17%
ئەلەمنیۆم
$3,168.75 $12.75 0.40%
زەیتی گەرمکردنەوە
$4.63 $0.047 1.02%