بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری زیاتری خستە بازاڕەوە

بە هەمان نرخی پێشوو

بەراورد بە دوێنێ، بانکى ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ دۆلارى زیاترى خستە بازاڕەوە.

بەگوێرەى ڕاپۆرتى ڕۆژانەى بانکى ناوەندیی عێراق، لەبارەى فرۆشتنى دۆلار، ئەمڕۆ دووشەممە، بانکەکە بڕى 212 ملیۆن و 729 هەزار و 735 دۆلارى ئەمریکى خستووەتە بازاڕەوە.

بە هەمان شێوەى پێشوو، بۆ هەر دۆلارێک 1460 دینارى عێراقى هەژمار کراوە.

بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، ئەمڕۆ 12 ملیۆن دۆلار زیاتر فرۆشراوە لەلایەن بانکەکەى عێراقەوە.

لەو بڕە، تەنها 48 ملیۆن و 480 هەزار دۆلارى بەشێوەى نەخت خراوەتەڕوو.

Back to top button
نەوتی خاوی برێنت 
$73.67  $0.86  1.18%  
نەوتی خاوی ئەمريکی 
$69.65  $0.9  1.31%  
زێڕ 
$2,669.60  $17.90  0.68%  
یەک ئۆنسە زیو 
$28.10  $0.4  1.40%  
گازی سروشتی  
$3.38  $0.182  5.70%  
گازۆلین 
$2.05  $0.0051  0.25%  
ئەلەمنیۆم 
$2,594.25  $12.00  0.46%  
زەیتی گەرمکردنەوە 
$2.25  $0.0202  0.91%