سلێمانی.. نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بەرزبووەوە
زیاترە لە مانگی پێشوو
نرخی ئەمپێڕی كاره‌بای موه‌لیده‌ى ئەهلی لە سلێمانی دیاری کرا و بۆ مانگى (12) له نێوان (12.500) دینار بۆ 13.500 ) دینار ده‌بێت، بەوەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست “بی ئێن 24″ کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، کارکردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه له مانگی رابردودا له‌نێوان (274) بۆ (300) کاتژمێر بووه و هه‌ر کاتژمێرێک به (45.6) چل و شه‌ش پۆینت پێنج دینار بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان12.500هه‌زار بۆ 13.500 دینار ده‌بێت.”
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ” نرخى کارەباى موەلیدەى گوندەکان کەمتر و ئەو موەلیدانەش کە لە (7) بەیانى بۆ (1)ى شەو کاردەکەن نرخى ئەمپێریان زیاترە.”
سەبارەت بە خشتەى كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئاماژەی بەوەکردووە، “پێویسته به‌یانیان لە کاتژمێر (6:30) بۆ کاتژمێر هه‌شت كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان کاتژمێر (10) كار به موه‌لیده ده‌كه‌ن.
بەرزبوونەوەی نرخەکە لە سلێمانی لەکاتێکدایە لە هەولێریش نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 10 هەزار بۆ 16 هەزار دیناردایە و ئەوەش ناڕەزایی لای هاووڵاتیان دروست کردووە، بەوتەی خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکانیش، کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەیە.