لەبارەی BN24
وەک پرۆژەى (بزنس نیوز-بی ئێن) وێبسایتى (bn24.org)مان خستە بەردەستى وەرگرانمان.
وێبسایتى (bn24.org)، وێبساتێکى ئابورییە و بەشێکە لە دامەزراوەى میدیایی بی ئێن، کە میدیایەکى تایبەتمەندى ئابورییە، تیایدا سەرجەم ژانەرە ڕۆژنامەوانییەکانمان بە شێوەیەکى پرۆفێشناڵانە خستووەتە بەردەستى وەرگرانمان.
ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسى بە ئەزمون و پیشەیی لە دامەزراوەى میدیایی بی ئێن کار دەکەن، بۆ ئەوەى وەک تاکە میدیای ئابوریی کوردستان، خزمەتگوزاریی هەواڵ و ڕاپۆرت و وێنە و ڤیدیۆ و گرافیک و ڕۆشنبیریی ئابوری بڵاوبکەنەوە.
ئامانجمانە ببین بە تاکە سەرچاوەى باوەڕپێکراوى زانیارییە ئابورییەکان، هەروەها دەبین بە سەکۆیەک بۆ ڕەخساندنى هەلى کار و پێدانى زانیاری لەبارەى بزنس و کار.
ئێمە لە دامەزراوەى میدیایی بی ئێن، سەربەخۆیانە بە هاوسەنگى و پیشەییانە کار دەکەین، دەمانەوێت کارى میدیایی بکەین بە بزنس و ببین بە میدیایەکى خۆژێن.
لە سەرەتادا ماڵپەڕەکە بە زمانی کوردی دەبێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبیش دەستپێدەکات.
پێکهاتەى وێبسایتەکەمان بە کورتى بەمجۆرەیە؛
ئابوری– مەبەست لە هەواڵە ئابورییەکانى (کوردستان، ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان)ە، هەواڵەکان بە باشترین شێواز بۆ وەرگران ئامادە دەکرێت.
کاروبار– کاتەگۆرییەکە بۆ پێدانى زانیارى لەسەر کار و بزنس بە هەموو جۆرەکانییەوە، چەندین بەش لەخۆ دەگرێت بە مەبەستى پێدانى ڕۆشنبیریی ئابوریی.
تەکنەلۆژیا– گرنگى بە هەواڵ و ڕاپۆرت و ئەو توێژینەوانە دەدات، کە لە بوارى تەکنەلۆژیادان.
لایف– تایبەتە بە هەواڵەکان لەبارەى شێوازى ژیان و لایف ستایلەوە، هەواڵە ئینتەرتەیمێنتەکانیش لەخۆ دەگرێت.
شیکارى– بەشێکى گرنگى وێبسایتەکەمانە، بە شێوازێکى پیشەییانە ڕاپۆرت و ڕاپۆرتى شیکاریی ئابوریی تیادا بڵاو دەکرێتەوە، کە لەلایەن ڕۆژنامەنوسى تایبەتمەند و کەسانى ئەکادیمییەوە ئامادە دەکرێت.
ڤیدیۆ– دوو بەش لەخۆ دەگرێت کە (فیچەر و شۆرت دۆکیۆمێنتەری)ین، لە داهاتوویەکى نزیکدا بە باشترین و هونەرییانەترین شێواز ئامادە دەکرێن.
گرافیک– شیکردنەوەى داتا ئابورى و داراییەکان پێویستى بەوە هەیە، بە شێوازێک ڕوون بکرێتەوە، هەمووان بە ئاسانى لێی تێبگەن، لەم کاتەگۆرییەدا، گرنگى بە گرافیک و ڤیدیۆگرافیک دەدرێت وەک بەشێکى گرنگى ئابوری.
بۆچوون- وتار و بۆچوونە ئابورییەکانى کەسانى شارەزا و ئەکادیمى لەم کاتەگۆرییەدا بڵاو دەکرێتەوە، دەبێتە سەکۆیەک بۆ خستنەڕووى هەموو ئەو بۆچوونانەى دیوێکى ئابورییان هەیە، بە هاوسەنگى گرنگى بە بۆچوونەکان دەدرێت.
وێنەهەواڵ– چیرۆکەکان بە وێنە دەگێڕێتەوە.
کار– تایبەتە بە خستنەڕووى هەلى کار بۆ ئەو کەسانەى بەدواى کاردا دەگەڕێت، هەروەها خاوەنى کار و کۆمپانیاکان دەتوانن ڕاستەوخۆ خۆیان لە بەشى بڵاوکردنەوەى هەلى کار، هەلى کارەکانیان بڵاو بکەنەوە.
وەستا– ئەم کاتەگۆرییە بۆ ئەوەیە، بە ئاسانى لە هەر جێگایەکى و پێویستت بە هەر وەستایەکە لە هەر بوارێکدا، دەستت بکەوێت.